ئەمریکا بۆ پشتگیری کردن لە کورد نەچووەتە سووریا

بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی ئاماژە بە چۆڵ کردنی پشتی کوردەکان دەکات لەلایەن ئەمریکاوە لە کاتی هەڕەشەکاندا و جەخت دەکاتەوە ئەمریکا بۆ پشتگیری کردن لە کورد نەهاتۆتە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی لە شیکاریێکدا کە لەبارەی بابەتی دەستوەردانی ئەمریکا لە قەیرانی سووریا نووسیویەتی دەڵێت سیاسەتی پاساوهێنان بۆ ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بێهوودەیە و زۆر ناڕوونە.

گۆڤارەکە دەشنووسێت پێمان ڕاگەیێندرا کە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریایە بەڵام ئێستا دەرکەوت کە ترەمپ ویستوویە ئەسەد لەناو ببات و ئەمەش قەیرانەکەی سووریا قووڵتر دەکاتەوە.

ئەم گۆڤارە ئاماژەشی داوە بە ئامادە بوونی هێزە کانی ئەمرکیا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و دەنووسێت: پێمان ڕاگەیێندار پشتگیریی لە کوردانی سووریا زۆر زەروورە بەڵام لە کۆتاییدا ئەمەش ڕووینەدا.

نەشناڵ ئینترێست ئاماژەی دا بە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەلایەن کوردی سووریاوە و نووسی: گرووپە خۆجێییەکان لە سووریا بەرژەوەندییەکانی خۆیان پەیڕەو دەکەن و بەرژەوەندیی ئەوان و ئەمریکا یەکناگرێتەوە.

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست زاتر دەڵێت هەروەها پاراستنی بیرە نەوتییەکانی سووریا کە دوا بیانووی ئەمریکا بۆ مانەوە لە سووریایە پاساوهێنەر نییە چوونکە کونترۆڵی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە پێویستی بە ئاستێکی بەرز لە ئەمنییەت و مانەوەی هەمیشەیی لەو وڵاتە هەیە.

ئەم گۆپار لە کۆتاییدا تەئکید دەکات کە پاراستی کێڤگە نەوتییەکان ناتوانێت پاساوی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190169

Your Comment

You are replying to: .
captcha