کوردپرێس: بهگوێرهی راگهیهندراوێکی نووسینگهی جێگری سهرۆک وهزیران، ئهمڕۆ قوباد تاڵهبانی لەگەڵ جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و دانوستانەکانی هەولێر و بەغدای تاوتوێ کرد.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سووریا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوی داعشی لە هەردوو وڵاتی سووریا و عێراق کرد، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی تیرۆر و توندڕەوی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق و ڕەوتی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدا کرا کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و گەیشتنە بە رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment