کوردپرێس:
لە بەیاننامەیێكدا كە ڕۆژی هەینی بڵاوی كردەوە، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) نووسیویەتی،"مەسەدە پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەڵەتی تایبەت بە سوریا دەکات کە لە 14ی ئەیلولی 2020 دا پێشکەشی 45هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکانی كردوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا مەسەدە بانگهێشتی لیژنەكەی كردووە کە سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاڤای كوردستان) بکات بۆ ساغکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی ئەو بانگەشانەی كە ڕاپۆرتەکە تایبەت بە (قەسەدە) بڵاوی کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پێویستە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێكی به په‌له ده‌ربكات و تێیدا توركیا ناچار بكات لەو ناوچانە بكشێتەوە كە داگیریكردون، هاوكات بڕیار بدات بە دامەزراندنی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی جه‌نگ و لێپرسینه‌وه له ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌كدارانی داعش و گروپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی نزیك لە توركیا.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات رایگەیاندوە، توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەو وڵاتە، له سنوری عه‌فرین و سه‌رێ كانی، تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوە و پێویستە لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە بكرێت.
Your Comment