کوردپرێس: خالید موحەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە، بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە ئەو تاوانبارە دەستگیر بکەن کە تاوانەکەی دوێنێی گەڕەکی مەنسوری بەغدای ئەنجام داوە، کە خێزانێکی سێ کەسی تیا کوژراوە و پێکهاتوون لە باوک و دایک و کچێک، تاوانەکەش پاڵنەری دزی کردنی لە پشتەوە بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوان، دەزگا ئەمنییەکان توانیان لە ماوەیێکی کەمدا شوێنی تاوانبار ئاشکرا بکەن، کە هەڵاتبوو بۆ پارێزگای هەولێر.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، گەلی عێراق دڵنیا دەکەنەوە کە دەزگا ئەمنییەکان بەردەوام بە ئاگان و توانای ئاشکرا کردنی ڕاستی و تاوانبارەکانیان هەیە، کە لەو ڕووەوە هیوا و متمانەیێکی گەورەی بە هاوڵاتییەکانی هەیە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دووبارە بوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە، ئەوەش ئەرکی هەرە گرنگی ئەوانە کە لەپێناویدا کار دەکەن.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباری سەرەکی ئەنجام دانی تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا، لە هەولێر دەستگیر کراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ دژە تیرۆری کوردستان دانپێدانانی ئەنجامدەری سەرەکی تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدای بڵاو کردەوە.
لە دانپێدانانەکەدا ئەو کەسە دەڵێت کە ناوی مەهدی حسێن ناسرە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤ و دانیشتووی گەڕەکی حەبیبییەی بەغدایە .
ئاماژە بەوەش دەکات کە، کارمەندی وەزارەتی ناوخۆیە و بەدیاریکراویش پاسەوانی باڵیۆزخانەی رووسیایە لە بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment