بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەخۆ دابەش بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری کوردی سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت داواکاریی سەرەکی خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە له‌کازمی ئەوە بوو کە مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانیان ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بدرێت.

کوردپرێس: ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی کورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق بە دەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت: "ئێمه‌ به‌ حکوومه‌تی عێراقیمان گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و پارانه‌ی دێته‌ هه‌رێمی کوردستان ناچێته‌ ده‌ستی مووچه‌خۆر وه له‌هه‌مان کاتدا ئێمه‌ هه‌وڵه‌کانی خۆمان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ له‌ ده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمدا نه‌بێت.

ناوبراو دەشڵێت حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستێکی ئه‌مین نییه‌ ده‌ستێکی "تاڵانکه‌ره‌" ئێمه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین له‌گفتۆی یاسای بودجه‌ی 2021 دابه‌ وردی ئیشی تری له‌سه‌ر ده‌که‌ین.

ڕێبوار کەریم ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ی که‌ خۆشبه‌ختانه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌له‌سه‌ردانی کازمی دا بۆ پارێزگای سلێمانی داخوازیی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ نووسراو که‌ پێشکه‌شیان کردووه‌ خاڵی سه‌ره‌کی و یه‌که‌می بریتی بووه‌ له‌وه‌ی که ‌مووچه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌غداده‌وه‌ بدرێت به‌ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م پارێزگایانه‌، من داوا ده‌که‌م که‌ هه‌موو پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆک هه‌موو ناوچه‌کانی تریش هه‌مان داخوازییان بهێنه‌ ڕێکی ئه‌و داخوازیانه".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190076

Your Comment

You are replying to: .
captcha