بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق له‌پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئایەتۆڵڵا سیستانی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ربڕیوه.
نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان چه‌ک له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بمێنێته‌وه و لایه‌نه‌کان به‌کاری نه‌هێنن.
بلاسخارت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌گه‌ڵ سیستانی سێ ته‌وه‌ری باس کردووه و یه‌کێکیان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، هاوکات ئایەتوڵڵا سیستانی دوای کردووه حکوومه‌ت دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی بکاته‌وه و گه‌نده‌ڵکاران سزا بدات.
جینین بلاسخات پێیوایه گه‌ر له‌و واده‌یه‌ی دیاری کراوه که ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتووه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجامنه‌درێت ئه‌وا وڵات به‌ره‌و لێکه‌وته‌ی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment