پێویستە هەولێر و بەغدا ڕێگا بۆ ڕوانگە و سەرکردە نوێکان بکەنەوە

بەشی جیهان- دکتۆر محەمەد وائلی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی کوردپرێسدا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەولێر و بەغدا ڕێگا بۆ ڕوانگە و سەرکردە نوێکان بکەنەوە کە وابەستەی ناوەندە دەسەڵاتدارەکانی ئێستا نەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا عێراق گۆڕانکاریی نوێی بەخۆوە بینیوە لەوان: هەڵبژاردنی مستەفا کازمی وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێ و کاربەڕێکەری عێراق، دەستپێکی قۆناخێکی نوێ لە گفتوگۆ ستراتێژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، پەرەسەندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەبۆنەی بوونی پەکەکە لە خاکی عێراق و سەردانی ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ ئەم وڵاتە و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە کورد و عێراقییەکان.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەبۆنەی گرینگ بوونی ئەم گۆڕانکاریانەوە لەگەڵ دکتۆر محەمەد وائلی شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی بابەتەکان گفتوگۆیێکی ئەنجام داوە.

ناوبراو دەڵێت دیداری ماکرۆن لەگەڵ سەرکردە کوردەکان لە بەغدا هەڵگری پەیامێک بوو بۆ کوردەکان. ناوبراو هەروەها جەختی لە گرینگ بوونی ئاوڕدانەوە لە سەرکردە نوێکان کردەوە بەبێ لەبەرچاو گرتنی ڕوانگە پێشووەکان.

دەقی دیمانەکەی کوردپرێس لەگەڵ دکتۆر محەمەد وائلی، لێکۆڵەری پرسەکانی عێراق:

کوردپرێس: قۆناخی نوێی دانوستانە ستراتێژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا چۆن دەبینن؟ کورد دەتوانێت چ ڕۆڵێک لەم نێوانەدا بگێڕێت؟

دکتۆر محەمەد وائلی: هێشتا زووە بۆ ئەوەی کە بتوانرێت پڕۆسەی دانوستانەکان لەنێوان عێراق و ئەمریکا تاوتوێ بکرێت. ئەگەرچی سەردانەکەی ئەمدواییەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا وەکوو خاڵێکی وەرچەرخان بوو و لەلایەن میدیاکانی ئەمریکا و شرۆڤەکارانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا، بەڵام ئەم دانووستانە کەمێک پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکاوە بەڕێوەچووە. بۆیەش هەر جەشنە بەرەوپێشچوونێک بەسراوە بەمەوە کە ئایا دۆناڵد ترەمپ دووبارە وەکوو سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێردرێت یان نا.

بەرەوپێشچوونی هیوابەخش ئەمەیە کە ئەمریکا بەنیازە ژمارەیێک لە هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بکشێتەوە. هەرچەند کە لە دانوستانەکانی پێشووتریشدا باسی کەم کردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا کرابوو و جودا لەم گفتوگۆیانە چاوەڕواندەکرا کە ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی کەم بکاتەوە.

لەبارەی ڕۆڵی کوردەکانیشەوە، بە ئاوڕدانەوەی لەوەی کە ئەوان بەشێکن لە عێراق، گەیشتن بە هەرچەشنە چارەسەرێک پێویستی بە لەبەرچاو گرتنی ڕای ئەوانە و هەولێر و بەغدا دەبێت هاوڕابن لەسەر بوونی ئەمریکا لە عێراق تا ئەوەی کە دانوستانەکان بگەنە ئەنجام.

کوردپرێس: ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێچەوانەی دیکەی سەرکردە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەردانی هەولێری نەکرد و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆ بوویەوە. ئایا بەڕای ئێوە ئەم بابەتە هەڵگری پەیامێکی تایبەت بوو بۆ کوردەکان؟ ماکرۆن دەتوانێت چ هەنگاوێک بۆ هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە هەڵبگرێت؟

دکتۆر محەمەد وائلی: ئەم کارە پەیامێکی ئاشکرای بۆ بەرپرسانی هەولێر بوو. بەتایبەت کە بەرپرسانی فەڕەنسی پێش سەردانەکەی ماکرۆن بۆ بەغدا جەختیان کردەوە کە لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆ دەبنەوە.پەیامەکە ئەوەیە کە فەڕەنسا پێچەوانەی وڵاتانی دیکە، دەیهەوێت لە ڕێگای حکوومەتی ناوەندییەوە لەگەڵ کوردەکانی عێراق تەعامول بکات و جەخت لەسەر عێراقێکی یەکپارچە دەکات لە پاڵ خۆبەڕێوەبەریی تەواو بۆ کوردەکان.

ماکرۆن دەتوانێت گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان. بەمەشەوە ڕووداوەکان نیشانیان داوە کە هەوڵەکان ئەنجامێکیان نابێت. تورکیا تێڕوانینێکی هێرشبەرانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بردۆتە پێشەوە کە پاساو بۆ ئامادەبوونی سەربازیی لە زۆرینەی ناوچە ئاڵۆزەکاندا، لەوان سووریا، لیبیا و باکووری عێراق دێنێتەوە. تورکیا لەم ناوچانەدا زۆر تێوەگلاوە و بۆ هەر نێوەندگیریک دژوارە کە لەمبارەوە لەگەڵ تورکیا دانوستان بکات. هەر چەشنە گۆڕانکارییێک لە تێڕوانینی تورکیا بەسراوە بە هەڵویستی یەکپارچەی یەکێتیی ئەورووپاوە دژ بەو وڵاتە کە لە ئێستادا ئەو هەڵویستە نابینرێت. تورکیا ئاگای لەم بابەتە هەیە و کەڵکی لێوەردەگرێت.

کوردپرێس: بەڕای ئێوە کازمی دەتوانێت ڕێککەوتنێک لەسەر بابەتی نەوت و بوودجە و ناوچە جێناکۆکەکان و ... لەگەڵ کوردەکانی وڵاتەکەی دەستەبەر بکات کە هەموو لایەنەکان قبووڵی بکەن و هەر دوو لایەنەکە براوە بن؟

دکتۆر محەمەد وائلی: ئەم هیوایە هەمیشە هەیە کە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا بکرێت. بەم حاڵەشەوە زۆرینەی ڕێککەوتنەکان کاتی و یەکساڵە بوونە. فەسڵی دانوستانەکان هەمیشە هاوکات بووە لەگەڵ کاتی نووسینی ڕەشنووسی یاسای بوودجەی عێراق. هەموو بابەتەکانی دیکە دوادەخرێن.

ئەوەی کە لایەنەکان بەرەو ئەم بابەتانە دەبات ئەوەیە کە حکوومەتەکەی کازمی حکوومەتێکی کاتییە و ناوەندەکانی دەسەڵات لە هەولێر و بەغدا زۆر زۆر ئینتیمای ئەوەیان نییە دەست بۆ پرسە گرینگەکان بەرن.

کوردپرێس: دەبینین کە لەئێستادا جیلی نوێی سەرکردە کوردەکان خەریکی تەعامول لەگەڵ بەغدان کە جێگری کەسانێک وەکوو مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دێنە ئەژمار، ئەم نەوە لە سەرکردەنوێکانی کوردی عێراق چۆن دەبینن؟

دکتۆر محەمەد وائلی: زر دروستە. دەبینرێت کە گۆڕانکاریێک لە جیلی سەرکردە کوردەکانی کوردستانی عێراقدا دروست بووە. ئەم گۆڕانکارییە بەتایبەت لەبارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پاش کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی هەندێک گۆڕانکاریی بخۆوە بینی دەبینرێت. بەم حاڵەشەوە ئەگەر چاولە ڕاستییەکان بکەین نابێت چاوەڕوانی گۆڕانکاریێکی گەورە بین. سیستەمی پێشووی سەرکردایەتی کە ئەم سەرکردە گەنجانەی ناساندووە هێشتا کاریگەریی خۆی هەیە. بەتایبەت ئەگەر ئەم سەرکردە نوێانە لە حزبەکەیاندا پێگەیان تۆکمە نەبووبێت و لە قۆناخی یەکەمدا تەنها هەوڵ بۆ گۆڕانکاری بدەن.

بۆ نموونە مەسعوود بارزانی هێشتا کەسی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە و هێشتا ژمارەیێک زۆر لە کادێرەکانی پێشووی یەکێتیی نیشتمانی کاریگەرییان لەسەر حزبەکەیان هەیە.

ئەو شتەی کە هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیانە، کردنەوەی ڕێگا بۆ سەرکردایەتی نوێ و ڕوانگە نوێکانە کە وابەستەی ناوەندە دەسەڵاتدارەکانی ئێستا نەبن و هەروها کات و هەوڵێکی چڕ بۆ گۆڕانکارییە تاکوو بگەنە ئەو ئاستەی کە بەدوایدان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190040

Your Comment

You are replying to: .
captcha