کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10ی ئەیلوولی 2020، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانكردنی ژماره‌یێک ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری قه‌زای ئاكرێیان له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌و پارێزگایه.
سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی له قه‌زای ئاكرێ به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌بۆردومانكردنی گوندی ئۆرمانێ له سنوری ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ر به قه‌زای دهۆك كردوه، تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ئاگر له پوش و پاوانی جوتیاران كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كرد، له‌ناو ناحیه‌ی كانی ماسی هاوڵاتیان گوێبیستی بۆردومانهكانن و به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری به‌تایبه‌ت له‌ناو هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری ئاكرێ دروستكردوه.
ئه‌و بۆردومانه لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه، پاشانیش سه‌ردانی قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆكی كرد و ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵه‌وه، توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه و له تا ئێستاش به به‌رده‌وامی روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا روده‌دات.
Your Comment