بە بێ بەشداریی کورد لە دانوستانەکانی ژێنێڤ کۆتایی بە قەیرانی سووریا نایەت

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ڕاستە کە مۆسکۆ پشتیوانی کوردەکان نییە و زیاتر لایەنگری حکوومەتی ناوەندیە بەڵام بە بێ بەشداریی کورد لە دانوستانەکانی ژێنێڤ کۆتایی بە قەیرانی سووریا نایەت.

«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا بە سەردانی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ سووریا ئەوەش پاش کۆبوونەوە لەگەڵ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا و ڕایگەیاند: بەرپرسان و نوێنەرانی ڕووسیا بەردەوام سەردانی سووریا دەکەن بەڵام سەردانی ئەمجارەی لاڤرۆف ڕەنگە لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و پارتی ئیرادەی میللەت بووبێت کەلەسەر داهاتووی سووریا ئەنجام درا.

ناوبراو لەبارەی کاردانەوەی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە دانیشتنەکەی مۆسکۆ بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری حکوومەتی ناوەندی وتی: بە ئەگەری زۆرەوە حکوومەتی سووریا کاردانەوەی نەرێنی نیشان دەدات بەم دانیشتنە و ڕێککەوتنە دوو لایەنەکە لە مۆسکۆ، کە بۆچی بەبێ ئامادە بوونی نوێنەری حکوومەت بەڕێوە چووە.

فەتحوڵڵا حسێنی جەختی کردەوە پلاتفۆرمەکەی مۆسکۆ کە بە سەرۆکایەتیی "قەدری جەمیل" سکرتێری پارتی ئیرادەی میللەت بەڕێوەچوو، پلاتفۆرمێکی بەهێز و لە چوارچێوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە و لە لایەن مۆسکۆوە پشتگیریی لێدەکرێت و نزیکتریشە بە هەڵویستەکانی حکوومەتی سووریاشەوە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئەم کۆبوونەوە بۆ کوردەکان زۆر گرینگ بوو چوونکە دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە هۆی ڕێککەوتنی نێوان کورد و حکوومەتی سووریا و کوردەکان ببنە بەشێکی سرەکیی ئەجیندای دانیشتنی داهاتووی ژێنێڤ کە لەبارەی یاسای بنەڕەتیی نوێی سووریا و چارەنووسی سیاسیی سووریا بەڕێوە دەچێت.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان وەبیری هێنایەوە: کوردەکان لە سووریا خاوەنی مافن و سیستەمێکی بەڕێوەبەرایەتیی سەرکەوتوویان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراندووە کە دەتوانرێت لە هەموو سووریادا کەڵکی لێوەربگیردرێت ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هێشتا حکوومەتی ناوەندی و ئۆپۆزیسیۆنی عەرەبی لە سەر پرسە تائیفی و ئایینییەکان شەڕ دەکەن.

فەتحوڵڵا حسێنی دەشڵێت: دانیشتنەکەی مۆسکۆ بۆ کوردەکان زۆر گرینگ بوو. ئەمەش مافی کوردەکان کە لە کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری بکەن. هیوامان ئەوەیە کە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و پاتری ئیرادەی میللەت دەرەچەیێک بێت بۆ چارەسەریی پرسی سووریا لە کۆبوونەوە سیاسییەکاندا.

ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان وەبیریشی هێنایەوە: هێزی یەکەم لە سووریا حکوومەتە و هێزی دووهەمیش هێزەکانی سووریای دیموکرات. ئەگەر ڕێککەوتنێک لەنێوانیاندا بکرێت بێ گۆمان ڕێگاچارەیێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریا دروست دەبێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: ڕاستە کە مۆسکۆ پشتگیریی لە کورد ناکات و زیاتر لایەنگری حکوومەتی ناوەندیە بەڵام بە بێ بەشداریی کورد لە دانوستانەکانی ژێنێڤ کۆتایی بە قەیرانی سووریا نایەت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190024

Your Comment

You are replying to: .
captcha