کوردپرێس:
شاپوور ئەسڵانی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پەرە بە کەرتی هەناردەکردنی کاڵا ئێرانییەکان لە هێڵی ئاسنی ورمێوە دراوە و لە 5 مانگی یەکەمی ساڵی 1399دا ناردنکاری لەو هێڵە ئاسنەوە دوو هێندە زیادی کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بە ڕێژەی هەناردەکردن لە هێڵی ئاسنی ورمێ کرد و گوتیشی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 67 هەزار و 513 کاڵا لە هێڵی ئاسنی ورمێوە ناردنکاری بۆ دەرەوەی وڵاتی ئێران ئەنجام دراوە.
ئەسڵانی زیادیشی کرد: ناردنکاری لەو میحوەرەوە بە ڕێژەی 90 لە سەد زیادی کردووە و لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 74 هەزار و 866 تەن کاڵا لە هێڵی ئاسنی ورمێوە بەرەو دەرەوەی وڵات ناردنکاری ئەنجام دراوە.
شایانی باسە هێڵی ئاسنی ورمێ دەگاتە سنووری نێوان ئێران وتورکیا و یەکێکە لە دەروازە سنوورییە زەمیینییەکانی ئێران کە لە سەردەمی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران، لە تەنیشت سنوورەکانی حاجی ئومەران و باشماخ و پەروێزخان و خەسرەوی تا دەگاتە مێهرانی ئیلام ،وەک چەند سنووری زەمینیی کارا و بەکەڵک لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەکارهێنراوە.
Your Comment