بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینیی ڕابردوو و کەمێک پاش سەردانەکەی ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و سەرکردە کوردەکان؛ بەشێوەیێکی چاوەڕواننەکراو سەردانی ئەنقەرەی کرد.
ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران ئەم سەردانە لەناکاوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا بە نیشاندەری گرژییەکانی نێوان تورکیا و فەڕانسە لەسەر هەندێک بابەت وەکوو ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش، پرسی کورد و لیبیا وەسف دەکەن.
فابریس بالانشە، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی کردەوە کە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا لەسەر داوای ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بووە.
مامۆستاکەی زانکۆی لیۆنی فەڕانسا زیاتر وتی: ڕەنگە بانگهێشت کردنی نێچیرڤان بارزانی بەهۆی ڕەق و قینی ئەردۆغان لە شەخسی ئیمانوئێل ماکرۆن بووبێت.
ناوبراو ئاماژەشی دا بە ڕکابەریی فەڕەنسا و تورکیا لەسەر پرسە جیاوازەکان و وتی: لەبارەی لیبیایشەوە هەمان بابەت لە ئارادایە.
دکتۆر بالانشە ئاماژەشی دا بە بانگهێشتی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن ماکرۆنەوە بۆ سەردانی کردنی فەڕەنسا و گەشەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا و ڕایگەیاند: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان نیگەران و ناڕەحەتە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment