فرسەت سۆفی: ئەرمینیا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، بەمزووانە کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، 9-9-2020 لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە هیراتیچیا بۆلادیان، باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا فرسەت سۆفی و باڵیۆزی ئەرمینیا باسیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان کرد. فرسەت سۆفی دەڵێت: "جەختمان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییە و دۆستایەتییەی نێوان یەریڤان و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری کردەوە".

پارێزگاری هەولێر زیادی کرد: "هەواڵی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئەرمینیا بەمنزیکانە، لە هەولێر دڵخۆشی کردین... هەرچی پێویست بێت لەسەر ئێمە وەک ئیدارەی شاری هەولێر، لە ئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی لەگەڵیان بەهەموو شێوەیێک ئامادەین".

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190012

Your Comment

You are replying to: .
captcha