کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 9ی ئەیلوولی 2020 خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ سەردانی بەغدامان کردوە وەک شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەمەبەستی دانوستان لەگەل لایەنە سیاسیە عێراقیەکان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق.
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردن گوتیشی" ئێمە وەک پارتی لە بەغدا دانوستان لەگەل ھەموو لایەنەکان دەکەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق. لە لێدوانێکی پێشوویدا بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان خەسرۆ گۆران راگەیاندبوو" پارتی لەگەل شێوازی یەک بازنەیی دایە بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، چونکە فرە بازنەیی لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کاریگەری لەسەر دەنگی کورد دەبێت.
Your Comment