کوردپرێس:
موراد ئیسماعیل هەڵسووڕاوێکی کاروباری ئێزدییەکان و بەڕێوەبەری پێشووتری ڕێکخراوی جیهانیی ئێزدییەکانە دەڵێت یەک لە کێشە سەرەکییەکانی ناوچەی شنگال ئەوەیە هێزی جۆراوجۆری تێدایە و داواشی کردووە ئەو هێزانە یەک بخرێن و تەگبیرێکیان بۆ بکرێت.
ناوبراو لە دیمانەیێک لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر داوای کرد سەرجەم هێزەکانی قەزای شەنگال کە ئاسایشی ناوچەکە دابین دەکەن بخرێنە ژێر دەسەڵات و چاوەدێریی وەزارەتی بەرگریی عێراق.
ئەو چالاکە ئێزدییە پێشنیاریشی کردووە چەندین کەتیبەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕاسپێردرێن بۆ ئەوە هێزە میلیشیاکانی قەزای شەنگال بخەنە ژێر فەرمانی خۆیانەوە.
موراد ئیسماعیل جەختیشی کردۆتەوە کە نزیکەی 2500 هێزی پارێزەری شەنگال لەگەڵ هێزە ئێزدییەکانی حەشدی شەعبی ئەو هێزانەن کە دەبێت بخرێنە پڕۆژەکەوە. عەرەبەکانی شەنگاڵ و هێزەکانی پێشمەرگەی ئێۆدی کە لە سنووری عێراق و سووریا لە قەزای شەنگالن دەتوانن لە تێکەڵ بە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بکرێن.
بە گوێرەی نووسراوی ئەلمۆنیتۆر 219 هەزار ئێزدی لە کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان جیگیر کراون کە ژمارەیێکی کەم لەو ئاوارانە گەاونەتەوە شنگال.
شری کراهام سەرۆکی پەیمانگای "سەید" لە هەرێمی کوردستان کە کار لە سەر کاروباری ئێزدییەکان دەکات لای خۆیەوە داوای کردووە هێزە جیاجیاکانی شەنگال یەک بخرێن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزاری ئاراستەی هاووڵاتییانی ئاوارەی شنگال بکەن.
ناوبراو لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی شەنگالەوە بە ئەلمۆنیتۆری وتووە: بوونی هێزی جیاجیا و ڕکابەری یەکدی لە شەنگال و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆتە هۆی ئەوەی سەقامگیریی ئەو ناوچەیە بکەوێتە مەترسییەوە.
ناوبراو داوای لە دەوڵەتی عێراق کردووە وێڕای دابین کردنی ژێرخان و زەمینەی پێویست بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکانی شەنگال، بەستی گەڕانەوەی ئەسیرە ئێزدییەکانیش فەراهەم بکات.
Your Comment