فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە حکوومەتی هەرێم دەکات پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو خاڵانە بەگرنگ دەزانین قسەی لەسەر بکەین خراپیی دۆخی دارایی کوردستان و نەبوونی مووچە و لێبڕینی نایاسایی مووچەیە و کاری لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی بەهاوکاری حکوومەت لەم دۆخە دەرباز بین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەرزی پێشوو پەرلەمان نەیتوانی بەهۆی کۆرۆنا ئەرکاکانی وەک پێویست جێبەجێ بکات، لەم وەرزەش قەیرانی دارایی بەرۆکی هەرێمی گرت، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەوە نەتوانرا فراکسیۆنەکان قسەیان هەبێت، ئێستاش بەلای ئێمەوە ئەو وەرزە زۆر گرنگە بۆ قەرەبوو کردنەوەی کاتە ڕۆیشتووەکان و باس کردنی بابەتە پێویستەکان.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت: ئەو خاڵانەی بەگرنگی دەزانین قسەی لەسەر بکەین خراپیی دۆخی دارایی کوردستان و نەبوونی مووچە و لێبڕینی نایاسایی مووچەیە کە کاری لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی بەهاوکاری حکومەت لەم دۆخە دەرباز بین، ئەوەش پێویسته حکومەت چاکسازی راستەقینە لەسەرچاوەکانی داهات و گرێبەستە نەوتییەکان و داهاتە نا نەوتییەکان بەتایبەت خاڵە سنوورییەکان بکات.

زیاد جەبار ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی پرۆژەیاسای بوودجە کە شەش ساڵە حکوومەت ڕەوانەی نەکردووە، ئێمە فشار دەکەین لەسەر حکومەت بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا بگەن بەڕێککەوتن و حکوومەتی هەرێمیش پرۆژەیاسای بودجە لەکۆتایی ئەمساڵ ڕەوانەی پەرلەمان بکات تاوەکو لێرە پەسەند بکرێت .

ناوبراو باسی لەوەش کرد، یاسای چاکسازی لە 1ی تەمموز کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن، بەپێی ڕێککەوتنی حکوومەت و پەرلەمان هەر سێ مانگ جارێک دەبێ حکوومەت ڕاپۆرتێک لەبارەی جێبەجێ کردنی یاساکە بداتە پەرلەمان، بەلای ئێمەش گرنگە چاودێری بکەین تا بەدادپەروەری جێبەجێ بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189945

Your Comment

You are replying to: .
captcha