بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەمریکی داوایان لە حکوومەتی عێراق و تورکیا کردووە لەسەر ئەوە شتەی کە وەکوو "نەهێشتنی نیگەرانییەکان لەبارەی پەکەکەوە لە عێراق باسی لێوە کردووە" لەگەڵ یەکتر هاوکاری بکەن.
لەلایێکی دیکەوە ڕۆژی ڕابردوو دوو بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای جەخت کردن لەسەر هاوکاریی تورکیا و عێراق دژ بە پەکەکە تەئکیدیشیان لە گرنگیی کاری لایەنی سێهەمیش لەمبارەوە کردووە واتا داخڵ بوونی هەرێمی کوردستان بە پرسەکەوە.
ڕۆژنامەی مۆرنینگ ئستاری بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی ئامادبوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت ئەمریکا گوشارێکی کەم وێنەی لەسەر پەکەکە دروست کردووە.
ئەم ڕۆژنامەیە ڕایدەگەیێنێت وتەکانی بەرپرسانی ئەمریکا بەواتای پێکهێنانی بەرەیێکی یەکگرتووە لەدژی چەکدارانی پەکەکە.
بەرپرسانی ئەمریکی پێشنیاریان کردووە کە عێراق و هەرێمی کوردستان و تورکیا هەوڵبدەن بۆ دەست پێکردنی هاوکارییەکانی لە دژی پەکەکە و لەشەنگار وەدەریان بنێن و بەڕێوەبەرایەتێکی مەدەنی بۆ ئەو ناوچەیە دەست نیشان بکەن. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا تورکیا بە درۆن چەند هێرشێکی بۆ سەر شەنگال ئەنجام داوە.
ڕۆژنامەی مۆرنینگ ئستار هەروەها باس لە گوشاری ئەمریکا دەکات بۆسەر هێزە کوردییەکانی سووریا کە پێوەندییەکانیان بە پەکەکەوە بپچڕێنن، ئەم گوشارەش لە کاتی دانوستانەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و کۆمپانیای نەوتییە ئەمریکییەکە خراوەتە سەر بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment