کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 24ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، چوار هەزار و 699 پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، کە 962 لە هەولێر، 701 لە سلێمانی، 178 لە گەرمیان، 50 لە هەڵەبجە و دو هەزار و 808 پشکنین لە دهۆک بون.
458 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 127 لە هەولێر، 91 لە سلێمانی، 28 لە گەرمیان، 199 لە دهۆک، 13 لە هەڵەبجە بون،
ئاماژەی بەوشکرد، 458 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 127 لە هەولێر، 91 لە سلێمانی، 28 لە گەرمیان، 199 لە دهۆک، 13 لە هەڵەبجە بون، 297 کەسیش چاکبونەتەوە کە 222 لە هەولێر، 21 لە سلێمانی، 29 لە گەرمیان و 25 لە هەڵەبجە بون.
لە دوێنێوە 27 توشبوی نوێی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردوە، لە دوێنێوە 27 توشبوی نوێی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، کە 12 لە هەولێر و 11 لە سلێمانی و یەک کەس لە راپەڕین و سێ کەس لە دهۆک بون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 281 هەزار و 434 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، 25 هەزار و 252 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 15 هەزار و 182 توشبو تا ئێستا چاک بوونەتەوە و تا ئێستاش 9 هەزار و 140 کەس لە ژێر چاودێری تەندروستیدان و 930 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment