بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردووە: 'پێش چوونە ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا، لەگەڵ سەركردەى حزبەكانى عێراقدا گفتوگۆى چڕمان ئەنجامدا سەبارەت بە بوونى هێزەكانى ئەو وڵاتە لە عێراق".
ناوبراو باسى لەوەش كردووە: لەگەڵ ئەو سەركردانە رێكکەوتين لەسەر بابەتى دووبارە بڵاوكردنەوەى هێزەكانى ئەمريكا بەپێى خشتە و كاتى دياريكراو.
سەبارەت بە سەردانەكەيان بۆ واشنتۆن وەزيرى دەرەوەى عێراق ئەوەى ڕوونكردووەتەوە: لەگەڵ لايەنى ئەمريكى گفتوگۆمان لەسەر هەمان بابەت كردووە، ڕێكکەوتن كراوە لەسەر پێكهێنانى تيمێكى هونەرى لە هەردوولا بۆ دياري كردنى خشتە و كاتى دووبارە بڵاوكردنەوەكە.
فوئاد حسێن هێماى بۆ ئەوەش كردووە، دووبارە دابەش كردنى هێزەكانى ئەمريكا واتاى ئەوەيە كە هێزەكانى ئەو وڵاتە دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەى لێوەى هاتوون.
دەشڵێت، بڕياريش دراوە ئەو ليژنەى ياداشتنامەى لێكتێگەيشتنەكانى لەگەڵ ئەمريكا واژۆكرد بەردەوام بن لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێ كردنيان، عێراق پێداويستى دبلۆماسى بەهێزى هەيە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment