بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه،دووپاتی کرده‌وه ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان هاوپه‌یمانێکى به‌هێزى عێراقه و به‌غدایش کار ده‌کات بۆ قووڵکردنه‌وه وپاراستنى ئه‌م بنه‌مایه و پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دامەزراوە.
فواد حسێن له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى که‌وتووه، ڕوونی کرده‌وه "سیاسه‌تى ده‌ره‌کى به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق به‌نده، وه‌ک هێمایێک بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان به‌نده، له نێویشیاندا سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى و ئابوورى".
ناوبراو دووپاتیشی کرده‌وه "عێراق هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان سه‌ودا بکات، به‌و مه‌رجه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆیی نه‌که‌ن و بڕیارى عێراقیش دروستکه‌رى عێراقییه‌کان خۆیانن و سیاسه‌تى خۆجێى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق به‌پله‌ى یه‌که‌م ده‌بێت".
ئه‌م لێدوانانه دواى دانووستانه دوولایه‌نه‌کانى نێوان وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ مایک ئۆمبیۆ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ى دێت، ئاماژه‌یشى دا" گەڕی دووەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لە نێوان عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد و عێراقیش ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى شیفرۆن ئه‌مریکى بۆ ته‌کنیکه نه‌وتییه‌کان واژۆ ده‌کات:.
له‌بوارى هاوکارى ئه‌منى نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئاماژه‌ى دا"به‌غدا و واشنتۆن له‌یه‌ک به‌ره‌دان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و ئه‌م هاوکارییه به‌رده‌وام ده‌بێت"، جه‌ختیشى کرده‌وه"دانوستانه‌کان له بواره‌کانى وزه و ته‌ندروستى و ڕ‌ۆشنبیرى و یاداشتننامهى هاوکارى و لێکتێگه‌یشتن له بواره جیاجیاکان له‌گه‌ڵ واشنتۆن واژۆ ده‌کرێت".
لاى خۆیه‌وه مایک ئۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا خواستى وڵاته‌که‌ى ده‌ڕبڕى به‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراق نه‌مێنێت، واشنتۆن پشتیوانى حکوومه‌تى عێراق ده‌کات له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئاشکرایشى کردوڵاتهکهى هاریکارى دارایی به‌بڕى 204 ملیۆن دۆلار پێشکه‌ش ده‌کات، جه‌ختیشى کرده‌وه "له‌پابه‌ندبوونى واشنتۆن به‌پێشکه‌ش کردنى پاڵپشتى".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment