بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسين خەفاجى وتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رايگەياند هێزەكانى پێشمەرگە نەگەڕاونەتەوە پارێزگاى کەرکووک، بەڵکوو ئەو پارێزگايە لەژێر كۆنترۆڵى تەواوى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندایە.
ناویراو باسى لەوەش كردوە، ئەوان لەڕێگەى بارەگاى پێشكەوتوو لە پارێزگاكەدا لە پەيوەندى ڕاستەوخۆدان لەگەڵ لايەنە تايبەتمەندەكان و هێزە ئەمنيەكانى کەرکووک.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەماهەنگییەکى باڵا لەنێوان هێزەکانی ناوەند و هێزەكانى پێشمەرگەدا لەسەر کەرکووک هەيە و هەردوولا هەماهەنگییەکی تەواویان لەبواری ئەمنی ئەو شارەدا هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment