کوردپرێس:
مامۆستای زانکۆ و پێشمەرگەی دێرینی کورد و شاعیری دیاری کورد محەمەد کەساس جەباری بەهۆی جەڵتەوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ئامانج محەمەد کوڕی شاعیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 19-08-2020 محەمەد کەساس جەباری باوکی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایکردووە و بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد".
لەدایکبووی 01-07-1953 شارەدێی جەباری سەر بە شاری کەرکوکە. لە ساڵی 1983 چووەتە ریزی شۆڕشەوە لە کەرتی چواری جەباری بووەتە پێشمەرگە و کادری رێکخستن هەر لەبەر ئەوەش رژیمی بەعس شەش کەس لەئەندامانی خێزانەکەی گرتووە. پشتر بووتە پرۆفیسۆر لە زانکۆی سلێمانی، مامۆستای ئەدەب و رەخنە بووە و وانەی خوێندنی باڵا دکتۆرا و ماستەر وتووەتەوە، خاوەنی چوار بەرهەمی بڵاوکراوەی ئەدەبی رەخنەییە. سەدان وتاری ئەدەبی ورەخنەیی و زمانەوانی کۆمەڵایەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە دیوانێکی شیعری هەیە.
بەرهەمەکانی:
-بەهاکان کە نامۆ ئەبن (شیعر)
-کەرکوک و بزاڤی شیعری کوردی (لێکۆڵینەوە)
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی یەکەم
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی دووەم
Your Comment