لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، حزبەکەی سوورە لەسەر رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لە پێناو دابین کردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە: "یەکێتی سوورە لەسەر رێککەوتنی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا، لەپێناو دابین کردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم".

هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لەبارەی پرسی کێشە داراییەکان و دەروازە سنووریەکان تا ئێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتن، 12ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە کاتێکدا هیچ بەربەست و بیانویێکی دەستووریی، یاسایی و دارایی نەهێشتووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی، بەڵام زیاتر لە سێ مانگە بەغدا ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیێک وەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

دواتریش وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی دایەوە و رایگەیاند، حکوومەتی فیدڕاڵ پابەندە بە دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکوومەتی هەرێم لە پێشنیازی بە هاوبەشی پاراستنی دەروازە سنوورییەکان و چاودێری کردنی داهات و خاڵە گومرگیەکاندا نەرمی نەنواندووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە داوا لە هەولێر دەکەن پەلەبکات لە جێبەجێ کردنی پابەندبوونە دەستورییەکانی و گەڕانەوەی بۆ گفتوگۆکان، ئەویش بە ئامانجی گەرەنتی کردنی مافەکانی گەلی کورد کە لە دۆخێکی سەختی تەندروستی و ئابووریدا دەژین.

13ی ئەم مانگەش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وەڵامی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حکوومه‌تی عێراقی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، شاندی دانووستانکاری هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانی به‌غدای کردووه، له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کان هه‌ردوولا گه‌یشتنه‌‌ تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌ باره‌ی زۆرێک له‌ پرسه‌کان، به‌ڵام "تێبینی ده‌که‌ین به‌م دواییانه‌ ده‌ستی ده‌ستی ده‌کرێت و پرسی گه‌یشتن به‌ رێککه‌وتنێکی هاوسه‌نگ له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێم دواده‌خرێت".

باسی لەوەش کردووە، "به‌شێوه‌یێکی به‌رده‌وام قه‌رزیان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بکه‌ن، به‌ڵام له‌ 16ی نیسانی 2020ه‌وه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یێکیان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ره‌وانه‌ نه‌کراوه‌، له‌کاتێکدا هیچ ده‌قێکی یاسایی و ده‌ستووری نیه‌ که‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رابگیرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189710

Your Comment

You are replying to: .
captcha