کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 12ی ئابی 2020 لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لە شاری ڕانیە هونه‌ر ره‌سوڵ پەیامنێری كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان گیانی له‌ده‌ست دا ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی بڵاوی كردووەتەوە، هونەر رەسوڵ بەهۆی دووچاربوونی بە نۆبەی دڵ-ەوە گیانی لەدەست داوە.
لەبارەی هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو ڕۆژنامەنووسەوە سه‌رچاوه‌یێک له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ی رانیه، به دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، هونەر ڕەسوڵ پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، لەكاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكەی قەزای رانییە، تووشی ماندووبوون بووەو زمانی هەڵگەڕاوەتەوە، بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
هونه‌ر وه‌رتی هاورێی هونه‌ر ره‌سووڵ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، بەداخەوە دوای زیاتر لە ۱ سەعات مانەوەی هونەر رەسووڵی برامان بەهۆی نەبونی پزیشکەوە لە تەواری ڕانیە گیانی بەخشی.
Your Comment