کوردپرێس: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون" بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و بە لەبەرچاوگرتنی شۆناس و پاراستنی کەسایەتی هەر کولتوورێک، لە نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت و ئەمکارە لە ڕێگای چالاکییە فەرهەنگییە نێودەوڵەتییەکان لەوانە: فێستیڤاڵە هونەری و ئەدەبییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، شوێنێک کە هەر فەرهەنگێک پێناسەی خۆی هەبێت.
فێستیڤاڵەکە ڕۆژی 21ی سێپتەمبەری 2020 بەڕێوە دەچێت و دەرهێنەران، هەروەها بڵاوکەرەوەکانی فیلم دەتوانن بۆ ناردنی بەرهەمەکانیان و وەرگرتنی زانیاریی پێویست، سەردانی ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بە ناونیشانی http://lelun.net/kurdsh-language و پێگەی ئەم فێستیڤاڵە لە ماڵپەڕی گرینگی "فیلم فریوەی" https://filmfreeway.com/LELOUN بکەن.
هەندێک لە مەرجەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتین لە: کورتە فیلمەکان نابێت لە 45 خولەک زیاتر بن، فیلمە بڵندەکان دەبێت لە نێوان 60 تا 120 خولەک بن، فیلمە دیکۆمێنتارییەکان نابێت لە 100 خولەک زیاتر بن، پێشوازیی لەو بەرهەمانە دەکرێت کە لە نێوان ساڵەکانی 2017 تا 2020 ساز کرابن. ئەو بەرهەمانەی کە ڕەوانە دەکرێن دەبێت بێجگە لە زمانی سەرەکی وەرگێڕاویی ئینگلیزیشیان لەگەڵدا بێت.
لەلایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" Leloun داوا لە هەموو فیلمسازانی دنیا و بڵاوکەرەوەکانی فیلم کراوە کە بەرهەمەکانی خۆیان تاکوو ڕۆژی شەمە 15ی ئۆگۆستی 2020 لە ڕێگای ئیمەیلی lelounfestival@gmail.com بۆ نووسینگەی ئەم ڕووداوە سینەماییە ڕەوانە بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment