لە ئێران 2510 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2510 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 188 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 22ی گەلاوێژی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 510 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 333 هەزار و 699 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 188 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 18 هەزار و 988 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 763 هەزار و 255 تاقیکاری بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا ئەنجام دراوە.

News Code 189671

Your Comment

You are replying to: .
captcha