فوئاد حسێن به‌ تۆمه‌تی "بەهەدەردانی سامان و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی" ڕووبەڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری پێشووی دارایی عێراق تۆمەتی قۆستنەوەی پۆستەکەی و گەندەڵیی خراوەتە پاڵ و بانگهێشتی دادگا کراوە.

کوردپرێس:

میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە دەستەی دەسپاکیی عێراق بانگهێشتی فواد حوسێن وەزیری ئێستایی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پێشووی دارایی ده‌كات به‌ تۆمه‌تی "گەندەڵی" دوای ئه‌وه‌ی 30 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق داوایێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێكه‌ش كرد.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، فواد حوسێن، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و وەزیری ئێستای دەرەوەی عێراق، لە سەر پشکی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە ڕووبەڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌ لەسەر سکاڵای 30 ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق.

باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، فواد حوسێن بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی، "بەهۆی بەهەدەردان و دیارنەمانی شەش ترلیۆن دینار و خراپ بەکارهێنانی پۆستی وەزیری دارایی عێراق" رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.

News Code 189651

Your Comment

You are replying to: .
captcha