بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵێکی سەربە حزبەکەی ڕایگەیاند: ئێمەش هەندێک لە بابەتەکان لە ڕاگەیاندنەوەکانەوە گوێمان لێدەبێت. لە بنەڕەتدا ئەمانە چیە و چۆنە ئێمە نازانین. دەوترێت لەگەڵ وێستگەیێکی نەوت ڕێککەوتن واژۆ کراوە. تەنانەت سووریاش لێدوانیدا و وتی ئێمە قبووڵمان نیە. وتی، ئەمە نایەکسانیە، نەوتمان دەدزرێت.
بایک ڕاشیگەیاندووە، هێندەی ئێمە دەزانین سووریا لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە تەنها ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان قبووڵ دەکات، واتە وەکوو دەسەڵات و دەوڵەت. هەر سەروەتێک لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاکی سووریا هەیە، هی گشت گەلانی سووریایە، تەنها هی هەندێک کەس نیە. ناکرێت هەندێک کەس بێن و ئەم سەروەتە بکەن بە هی خۆیان. ئێمە پێشتریش وتبوومان، ئێستاش دەیڵێینەوە.
هاوسەرۆکی کەجەکە دەشڵێت: تەنانەت خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش هەمان شتی وتبوو. دەیانوت، ئەم نەوتە و هەموو سەروەتی سەرزەوی و ژێرزەوییەی سووریا، هی هەموو گەلانی سوریایە. لە هەمووشی ڕاستتر هەر ئەمەیە.
ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە، ئەم پەیمانانە، کە لەگەڵ وێستگەکانی نەوت واژۆ کراون، تا چەند لەم چوارچێوەیەدایە ئێمە نازانین، بەڵام دەبێت بەم شێوەیە بێت. واتە ئەمڕۆ، کە لە سووریا هەندێک کێشەی ئابووری هەیە، لەسەر باکووری سووریاش ئەگەر ئەم کێشانە لەبەرچاو بگیرێن و لەم چوارچێوەیەدا ڕێککەوتن واژۆ بکرێن، ئێمە شتێک ناڵێین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، دەبێت مرۆڤ هەڵوێستەی لەسەر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment