کوردپرێس: شانەی راگەیاندنی ئاسایشی سەر بە حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی هاوپەیمانان كە بریتی بوون لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هاووڵاتییانی سیڤیل، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە لە ڕێگەی مینێكی چێندراوەوە كراوەتە ئامانج.
كاروانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەسەر ڕێگەی دەرەكی لە سنووری پارێزگای زی قار بەسەر بۆمبی چێندراودا كەوتوون، بە بێ ئەوەی زیانێكی ئەوتۆیان لێ بكەوێت.
جێی باسە ماوەیێكە كاروانەكانی گواستنەوەی كەلوپەلەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكرێنە ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment