ئەمریکا لە بەرژەوەندیی خۆی کوردەکان بەکار دێنێت و نایانکاتە هاوبەشی نەوتیی خۆی

بەشی سووریا- سەرۆکی «تەڤگەری کوردایەتی» لە سووریا دەڵێت: ئەمریکا ئەگەر بیر لە کورد دەکاتەوە دەبێت لەگەڵی تەعامول بکات و بیکاتە بەردەنگی سیاسی خۆی نەک ئەوەی تەنها وەکوو گرووپێکی سەربازی دانوستانی لەگەڵ بکات و گرێبەستی نەوتی واژۆ بکات.

«حەسەن شێخۆ» سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتی لە سووریا (T.K.S) کە یەکێک لە ڕەوتە ڕەخنەگرەکانی حزبی دەسەڵاتدار و حزبە کوردەکانی سووریا و لە هەولێر جێگیرن لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ئاماژەی بە بابەتی گرێبەستی نەوتی نێوان کوردانی سووریا و کۆمپانیایێکی ئەمریکی دا و ڕایگەیاند: ئەم بابەتە زۆر گەورە کراوەتەوە و بەشێوەیە نییە کە باسی لێوە دەکرێت. ئەمریکا نە لەسەر مۆڵەتی حکوومەتی سووریا و نە لەسەر داخوازیی عەرەب و کوردەکان هاتۆتە سووریا، بەڵکوو تەنها بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی هاتووەتە سووریا.

ناوبراو درێژەی دا: ترەمپ چەندین جار ڕایگەیاندووە بۆ نەوت و پاراستنی نەوت هاتووەتە باکوور و ڕۆژاوای سووریا تاکوو تێچووەکانی لە سووریا قەرەبوو بکاتەوە.

سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتی لە سووریا زیادی کرد هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا نەیاندەتوانی دەست لە کاروباری نەوت بدەن بۆیەش پێویستیان بە کۆمپانیایێکی نەوتی ئەمریکی بوو تا دەست لەو کار بدات.

حەسەن شێخۆ لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە نەوتییە زیاتر وتی: تا ئەم ساتە هیچ ڕێککەوتن و گرێبەستێک نەنووسراوە، هەر بەو شێوەیە کە پێشتریش ئەمریکا لە ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە و پەیەدە-دا هیچ نووسراوە و ڕێککەوتنێکی نەکرد و ئەم گرێبەستەش لەسەر بنەمای چەندین پرسیاری بێ وەڵام دانراوە و ئەمریکا ئەم گرووپانە تەنها لەیەرژەوەندیی خۆی بەکار دێنێت.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد ڕەنگە لایەنی بەرانبەری ئەمریکا شتێکی دەست بکەوێت بەڵام بەگشتیی ئەمریکا لەبەرژەوەندیی خۆی بەکاریان دێنێت، ئەمریکا ئەگەر جیددیە و ڕاست دەڵێت لەبواری سیاسییەوە کوردەکانی سووریا بە فەرمی بناسێنێت و مافەکانیان لە ناوچەکەدا دابین بکات نەک ئەوەی کە کۆمنپانیایێکی نەوتی بکاتە بەردەنگیان.

سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتی لە سووریا (T.K.S) وەبیری هێنایەوە: ئەم بابەتە بۆ کوردەکان هیچ دەسکەوتێک نییە و بابەتەکە لەوەی کە هەیە زۆر زیاتر گەورە کراوەتەوە، ئەوان کوردەکان بۆ مەرامی خۆیان بەکار دێنن.

ناوبراو زیادی کرد ئەمریکا 40 هەزار کوژاو و برینداری لە ڕۆڵەکانی ئێمە بۆ سەرکوتی داعش بەکرا هێنا بێ ئەوەی کە لە هیچ شوێنێک گرێبەستێکمان لەگەڵ واژۆ بکات، لەم بابەتەش دا هەر بەو شێوەیە دەجووڵێت و ترەمپ گوتی ملیۆنان دۆلاری سەرفی هێزە کوردەکان کردووە و بە تەمای گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پاریە-یە.

حەسەن شێخۆ جەختی کردەوە هیوادارین لەبواری سیاسییەوە ئەمریکا دان بە بوونی کورددا بنێت و هەنگاوێک بۆ دەستەبەر بوونی مافەکانیان هەڵبگرێت نەک ئەوەی تەنها بەرژەوندیی خۆی لەبەرچاو بگرێت.

سەرۆکی تەڤگەری کوردایەتی لە سووریا (T.K.S) لەبارەی چۆنییەتی ئەم گرێبەستە نەوتییەش وتی: من پێوەندییم بە بەرپرسێکی باڵای پەیەدە-وە کردووە و لەبارەی ئەم گرێبەستە پرسیارم لێکرد و ئەویش لە چەندوچوونی ڕێککەوتنەکە بێ ئاگار بوو. لە ڕاستیدا ئەمریکا کورد ناکاتە هاوبەشی نەوتیی خۆی ڕەنگە بڕ پارەیێک بداتە ئەوانەی کێڵگەکان دەپارێزن، بەڵام بەگشتی هیچ شتێک دەستی کورد ناگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189628

Your Comment

You are replying to: .
captcha