گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمەوە دەست پێدەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ رۆژی (1ی ئاب/ ئۆگستی 2020)ه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

کوردپرێس:

ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ رۆژی (1ی ئاب/ ئۆگستی 2020)ه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

ئانۆ جه‌وهه‌ر، ئاماژەى بەوەشکردوە، دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ ته‌ندرووستییه‌كان، له‌ ژێر رۆشنایی بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ وڵاتانی جیهان ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌ڕێوبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ پێویستیان زانی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بخرێته‌ (1ی ئاب/ ئۆگست) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رجه‌م رێكاره‌ پێویسته‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان بگرنه‌ به‌ر.

*لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 189525

Your Comment

You are replying to: .
captcha