بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ دوو تەقینەوە لە نێو سەربازگەی سقری لە باشووری بەغدا روویدا و لەوبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و دەرکەوتووە تەقینەوەکان لە کۆگای چەک و تەقەمەنی پۆلیسی فیدراڵیدا روویداوە و هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خراپی کۆگاکردنەوە دەگەڕێتەوە.
ئەوەشی روونکردوەتەوە، هەوڵە ئەندازیاریەکان و بەرگری شارستانی و هێزەکان بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment