ئاگر لە بازاڕێکی میللی هەولێر کەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاتژمێر 5:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، ئاگر لە بازاڕی سیم لە گەڕەکی کوردستان لە هەولێر کەوتەوە و زیاتر لە 250 دووکان سووتان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاندووە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و بۆ دڵنیایی زیاتریش لێرە دەمێنینەوە.

دووکاندارێکیش دەڵێت: ئەم بازاڕە میللیە و سێیەم جارە دەسووتێت، سەقفەکەی لە پلاستیک و جەمەلۆن دروست کراوە.

راشیگەیاند، تەنها بەشێک لە دووکاندارەکان رێنماییەکانی بەرگری شارستانیان پەیڕەو کردووە و مەرجەکانی بەرگری شارستانی لێرە بەدی ناکرێت.

بەشێک لە دووکاندارەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە کارەبا بەشێوەیێکی زیادەڕۆ راکێشراوە و هۆکار بووە بۆ کەوتنەوەی ئاگر.

بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 200 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە و لەکاتی رووداوەکاندا 27 هاونیشتمانی برینداربوون و 29 هاونیشتمانیش گیانیان لەدەستداوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189454

Your Comment

You are replying to: .
captcha