«سولەیمان ئوسۆ» سەرۆکی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا «ئەنەکەسە» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دانووستانەکان لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا؛ ڕایگەیاند: پرسی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا بڕگەی سەرەکیی ڕێککەوتنی دهۆک لەنێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (YNKS) بووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە گفتوگۆکانی خۆمان لەسەر بنەمای بەندەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە تاکوو گەیشتن بە ئەنجام درێژە پێدەدەین.
سولەیمان ئوسۆ ئاشکراشی کرد: بێ گۆمان لەم کاتەدا کە گفتوگۆکانمان دەست پێکردووە، کارێکی دژوارمان لە پێشە بەڵام هەموو هەوڵەکانی ئێمە وەکوو ئەنەکەسە ئەوەیە کە لەگەڵ لایەنی دیکە بگەینە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
سەرۆکی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) وەبیری هێنایەوە: گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆز بۆ کوردستانی سووریا و پێکهێنانی هێزێکی سەربازیی هاوبەش لای ئێمەوە زۆر گرینگە.
هەروەها، سولەیمان ئوسۆ ئەندامی کومیتەی ناوەندیی ئەنەکەسە بە ئاژانسی KRDnewsی ڕاگەیاندووە: دووهەمین خولی دانوستانەکانی یەکگرتنی کوردی سووریا بەپێی ڕێککەوتنی دهۆک بەڕێوە دەچێت. گرینگترین بڕگەی دانوستانەکەش بێ گۆمان دامەزراندنی "هێزێکی سەربازیی هاوبەش"ە. لەم چوارچێوەیەدا پرسی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانە.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ئازانسی KRDnews، ئوسۆ لەدرێژەی قسەکانیدا ئاشکراشی کردووە: لەبارەی ئامادەبوونی پێشمەرگەی ڕۆژ لەچوارچێوەی هێزێکی هاوبەشدا ئەمریکا و پەیەدە-یش هاوڕان و ڕوانگەی ئەرێنییان هەیە. بۆ ئەم بابەتە زۆر هەستیارە دەبێت کۆمیسیۆنێکی پسپۆڕ پێکبهێندرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment