بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبونەوەیەکدا که کونسوڵى گشتي پێشوى ئه‌مه‌ريکا و شاندێکى ياوه‌ري ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى له کونسولى تازه، هيواى سه‌رکه‌وتنى له کاره‌کانيدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييێکى بۆ دووپات کرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه کونسوڵی نوێی ئەمەریکا پابه‌نديى ئهمهريکاى به سه‌قامگيرى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم و لايه‌ن و پێکهاته‌کان له حوکمڕانيى عێراقدا، پشتيوانيى وڵاته‌که‌ى له هه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له کونسولى پێش‌و ستيڤ فه‌يگن کرد بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له هه‌رێمى کوردستان خزمه‌تى کردووه و ڕۆڵى له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ريکادا گێڕاوه، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى لێکرد که وه‌ک جێگرى نێرده‌ى ئه‌مه‌ريکا له به‌غدا ده‌ستبه‌کار ده‌بێت، ئه‌ويش وێڕاى سوپاس و پێزانين، دوپاتی کرده‌وه که له ئه‌رکى تازه‌يدا له بره‌ودان به پێکه‌وه‌کاردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى کوردستان بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق له‌پێناو سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور کرده‌وه.
هه‌روها هه‌ردولا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ريکا، هاريکاريى هاوبه‌ش و کارکردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريکا بۆ هه‌رێمى کوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم له سهقامگيريى عێراقدا، دۆخى ناوخۆ و ڕۆڵى کۆکه‌ره‌وه‌ى سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێم، پاراستنى پێکه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان پێکهاته‌کاندا، دووپات کرده‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment