حزبە کوردییەکان بڕوایان بە هەڵبژاردنەکانی حکوومەتی ناوەندی نییە/ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا دیموکراتیک نین

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا «P.B.K» دەڵێت: جگە لە کاندیدەکانی حزبی بەعس کەسێکی تر لە هەڵبژاردنەکانی سووریادا سەرناکەوێت و ئەمەش نیشان دەدات کە ئەم هەڵبژادنە دیموکراتیک نییە.

«عەدنان کیلو» سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا «P.B.K» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە سووریا و تێڕوانینی ڕەوتە کوردیەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە و ڕایگەیاند: پێشتر ژمارەیێک لە کەسایەتییە کوردەکان لە ڕێگای هەندێک حزبەوە وەکوو پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی سووریا ئامادە بوون بەڵام ئامادەبوونیان هیچ دەسکەوتێکی بۆ کوردی سووریا نەبووە. هێشتا پارتی دەسەڵاتداری سووریا بە عەقڵیەتی پێش 2011ەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی سووریا دەکات.

ناوبراو درێژەی دا: حکوومەتێک کە لەسەر بنەمای سیاسەتە هەڵەکانی ڕابردووی خۆی بە پرس و بابەتەکاندا بڕوانێت، ناتوانێت هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک بەڕێوە ببات و ئامادە بوون لە پەرلەمانیش هیچ سوودێکی نییە.

سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا ئەوەشی ڕاگەیاند کە حزبی ئێمە و حزبە کوردەکانی دیکە لە سووریا لەو بڕوایەداین کە ئامادەبوونی پەرلەمانتارە کوردەکان لە پەرلەمانی سووریا ڕەنگی بۆی نادیموکراتیکی پەرلەمان ناگۆڕێت و بۆیەش بڕوامان بە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا نییە.

عەدنان کیلۆ ئاشکراشی کرد، بوونی نوێنەران لە پەرلەمانی سووریا هیچ سوودێکی بۆ میللەتی سووریا نییە چوونکە تەنها ئەرکیان چەپڵەلێدان بۆ سیاسەتەکانی حکوومەتە.

سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا «P.B.K» وەبیریشی هێنایەوە: کەسانی سەربەخۆ و چەند کەسیش لە حزبە بچووکەکان بەشدارییان لەم هەڵبژاردنەدا کردووە، بەڵام جگە لە بەربژێرانی حزبی بەعس کەسانی دیکە هەڵنەبژێردران و ئەمەش دەری دەخات کە هەڵبژاردنەکانی سووریا لە بنەڕەتدا نادیموکراتیکن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189429

Your Comment

You are replying to: .
captcha