بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە لێلوا عه‌بدوڵا، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زوور له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاندووه: "له‌سه‌ر داواكاریی شێخ و ڕیش سپییه‌كانی هه‌رێمه‌كه، هه‌سه‌ده له 17ی ئه‌م مانگه‌وه قۆناغی دووهەمی له‌ناو بردنی تیرۆری ده‌ستپێكرد، ئۆپراسیۆنه‌كه به به‌شداریی هه‌سه‌ده و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دێره‌زوور و هێزه‌كانی كۆماندۆ و یه‌كه تایبه‌ته‌كان و هێزه‌ی پاراستی ئاسایش، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام درا و تواندرا ئامانجی خۆی بپێكێت".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپراسیۆنه‌كه چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، له‌و چوار ڕۆژه‌دا 31 تیرۆرست و گومانلێكرا و ده‌ستگیر كران، كه له ناویاندا به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی داعش هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له چه‌كدا گیرا، كه بریتی بوون له كڵاشیكۆف بیكه‌یسی، تۆپ، چه‌كی 16و 20ی ماین، رێژه‌یێكی زۆر مادده‌ی ته‌قینه‌وه، هه‌روه‌ها كۆگایێكی كۆنی چه‌ته‌كانی داعش دۆزرایه‌وه، كه دوو هه‌زار گولـله هاوه‌نی تێدا بوو.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زور سوپاسی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌شی كردووه، كه هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان دا، كه له داهاتوودا ئۆپراسیۆنی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment