کوردپرێس:
کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بە یاوەریی تیمێکی پسپۆڕی نوێنەرایەتی، لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لەو دیدارەدا کە لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو هەر دوو لا لەبارەی دواپێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها تەوەرە هاوبەشەکان گفتوگۆ و ڕاگۆڕۆنەوەیان کرد.
هەروەها مەسەلەی کۆرۆنا و ئاسانکاری کردن بۆ گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەردوولا و فەرمانبەرانی کۆمپانیا ئەندازیاری و تەکنییەکان لە پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان و دیکە کاروبارە هاوبەشەکان چەند تەوەری دیکەی گفتوگۆکانی ئەو دوو لایەنە بوو.
Your Comment