سۆران عومه‌ر ده‌ست له ‌كار ده‌كێشێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست له‌كاری په‌رله‌مانتاری ده‌كێشێته‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 14ی تەمووزی 2020 له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یێكدا، سۆران عومەر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سبەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پەرلەمان پێشکەش دەکات، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆش لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمان لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا، ھۆکارەکانی بۆ ڕای گشتی دەخاته‌ڕوو.

ئه‌گه‌ر سۆران عومه‌ر، ده‌ست له ‌كار بكێشێته‌وه‌، ئه‌وا عومه‌ر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.

News Code 189348

Your Comment

You are replying to: .
captcha