ئەم هەفتەیە شاندی دانوستانکاری هەرێم دەچێتەوە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستانەکانیان لەگەڵ بەغدا بڕیارە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کورردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندووە "ئێمە نییەتی رێککەوتنمان هەیە و دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو کێشانەی لەنێوانماندا بە چارەسەرنەکراوی هەڵپەسێردراون، چارەسەر بکرێن".

وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کورردستان وتیشی: لە دانوستانەکانمان بەردەوام دەبین تاوەکوو دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە کۆبونەوەی رۆژی 1ی تەمووزی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە ناوەراستی ئەم هەفتەیە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بەغدا، بەڵام دارا رەشید ئەمەی پشتراست نەکردەوە و تەنیا وتی "بەم زووانە شاندەکەمان دەگەڕێینەوە بەغدا بەڵام دیارنییە چ رۆژێک".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189239

Your Comment

You are replying to: .
captcha