187 كه‌سی نوێ لە هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 187 كه‌سی نوێ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 8 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 3ی تەمووزی 2020 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 187 كه‌سی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه‌ 39 تووشبوو له‌ هه‌ولێر، 89 تووشبوو له‌ سلێمانی، پێنج تووشبوو له‌ دهۆك، 44 تووشبووی نوێ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، 10 تووشبوو له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین، هه‌روه‌ها 8 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 88 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی:ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٢٩)

1. کەرەنتین: (٥٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٣٢٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٠ شوێنی جیاواز (٥٤٨ هەولێر)،(٢٢٢ سلێمانی)، (٥٥٢ دهۆك).

2. پشکنین: (١٧٩٠ پشکنینی نوێ)

(٣٩٦ هەولێر)

(٤٩٦ سلێمانی)

(٦٥٦ دهۆك)

(١٥٣ گەرمیان)

(٨٩ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (١٨٧ تووشبووی نوێ)

(٣٩ هەولێر)

(٨٩ سلێمانی)

(٤٤ گەرمیان)

(١٠ ڕاپەڕین)

(٥ دهۆك)

4. چاکبوون: (٨٨ چاکبوون)

(٤١ هەولێر)

(٣٦ سلێمانی)

(٧ ڕاپەڕین)

(١ گەرمیان)

(٣ هەڵەبجە)

5. مردن: (٨ مردن)

(٧ سلێمانی)

(١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ١٦٨١٨ هاوڵاتی (١٥٤٩٦ دەرچوو)

پشکنین ١٤٠٦٢١ (٦٣٧٧٠ هەولێر، ٤٤٦٤٢ سلێمانی، ٣١١٠١ دهۆك، ١١٠٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٦٨٤٤ (١٥٧٢ هەولێر، ٤٨٩١ سلێمانی، ١٨٣ دهۆك، ١٩٨ هەلەبجە)

چاکبوون ٢٢٥٢ (٩٦٣ هەولێر، ١٠٨٠ سلێمانی، ١٤٤ دهۆك، ٦٥ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٣٦١ (٥٨٠ هەولێر، ٣٦١٣ سلێمانی، ٣٩ دهۆك، ١٢٩ هەلەبجە)

مردن ٢٣١ (٢٩ هەولێر، ١٩٨ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٣ تەمووز ٢٠٢٠

News Code 189229

Your Comment

You are replying to: .
captcha