هێزە عێراقییەکان ئۆپه‌راسیۆنێکی فراوانى سه‌ربازىیان له‌ باکوورى به‌غدا ده‌ستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عیراق ئاشکرای کرد، به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی فراوانی سه‌ربازیى له‌ باکوورى به‌غدا ده‌ستی پێکردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى باسى له‌وه‌ کردووه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى سه‌رکردایه‌تى پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌ و سه‌رکردایه‌تى پرۆسه‌کانى به‌غدا ده‌ستی پێکردووه‌.

هەروەها روونیش کراوه‌ته‌وه‌، له‌ پرۆسه‌که‌دا "سه‌رکردایه‌تى پرۆسه‌کانى به‌غدا، لیواى تایبه‌تى سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپا، پیاده‌ى میکانیکی حه‌وت و سى، لیواى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، لیواى ئه‌رکه‌ تایبه‌ته‌کانى پۆلیسى فیدراڵى و لیوایێکى حه‌شدى شه‌عبى" به‌شداربوون، هه‌روه‌ها فڕۆکه‌کانى سوپا پشتگیرى ئاسمانییان دابین کردووه‌.

هه‌روه‌ها شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ته‌ئکیدی کردوه‌ته‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ له‌سه‌ر زانیارىی وردى هه‌واڵگرى بۆ راوه‌دوونانى پاشماوه‌کانى داعش و پشکنینى ناوچه‌که‌ به‌ ئامانجى سه‌قامگیرى ئه‌منى و ده‌ستگیرکردنى داواکراوان و پاراستنى هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌درێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189217

Your Comment

You are replying to: .
captcha