کوردپرێس: کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران رایگەیاند: هێڵی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ تورکیا چاک کراوەتەوە و دەستیان بە هەناردەی گاز کردۆتەوە.
لە ١٢ ی ئاداری ئەمساڵ هێڵەکە لە دیوی تورکیاوە تەقێندرایەوە و لەو کاتەوە هەناردەی گازی ئێران راگیرابوو.
تورکیا گەورەترین هاوردەکاری گازی سروشتییە لە ئێران و ساڵی رابردوو ٧ ملیار و ملیۆن مەتر چوارگۆشەی گازی لە ئێران کڕی بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment