کوردپرێس: له لێدوانێکدا بۆ شارپرێس شنۆ شەهید ئەشقی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه به‌دواداچوونمان کردووه بۆ سه‌رجه‌م مه‌رزه‌کان له ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و په‌روێزخان و کۆمه‌ڵێک پرسیارمان لا دروست بوو 19 خاڵمان خسته‌ڕوو له‌و راپۆرتی کۆتاییه‌دا سه‌باره‌ت به که‌موکوڕییه‌کانی خاڵه سنووریه‌کان و وه 21 پرسیار و پێشنیازمان ئاڕاسته‌ی حکوومه‌ت کرد سه‌باره‌ت به داهاتی مه‌رزه‌کان و ژماره‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که له مه‌رزه‌کان کارده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی که مۆڵه‌تیان هه‌یه و ئه‌وانه‌شی بێمۆڵه‌تن، 9 مانگه حکوومه‌ت وه‌ڵامی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه".
شنۆ ئەشقی باسی له‌وه‌ش کردووە: "وه‌ڵام نه‌دانەوه‌مان ئه‌وه ده‌رده‌خات که سه‌رۆکی حکوومه‌ت و حکوومه‌ت خۆی به‌رپرسه له‌و گه‌نده‌ڵییه له خاڵه سنووریه‌کاندا هه‌یه و هیچ نیه‌تێکی چاکسازی نیه له خاڵه سنووریه‌کاندا له‌به‌ر گیرفانی خۆیان".
ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی ره‌خنه له په‌رله‌مانتارانی پارتی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "به‌مدواییانه به‌شێک له په‌رله‌مانتاره‌کانی پارتی به ئاشکرا له‌ناو په‌رله‌مانیش هه‌ستی پێده‌که‌ین سه‌نگه‌ریان گواستوه‌ته‌وه له باڵێک بۆ باڵێکی تری حزبه‌که‌یان که وه‌کوو خۆیان پێی ده‌ڵێن برا گه‌وره، بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانیان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر لاهوور شێخ جەنگی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی، بۆیه ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆیان له بیرچووه‌ته‌وه و بیریان چووه‌ته‌وه که چاکسازی کردن له خاڵه سنووریه‌کان ئه‌رکی سه‌رۆکی حکوومه‌ته، سه‌رۆک حکوومەت به‌رپرسیاره که ده‌بێت ئه‌و مه‌رزانه رێکبخرێنه‌وه نه‌ک لاهوری شێخ جه‌نگی که هیچ پۆستێکی حکوومیی نیه".
ئەشقی روونیشی کرده‌وه: گه‌یشتوونه‌ته ده‌رئه‌نجامێک که له خاڵه سنووریه‌کان گرفتی یاسایی و لۆجستی هه‌یه که ئه‌وانه گرفتی گه‌وره‌ن و بوونه‌ته ئه‌وه‌ی بۆشایی گه‌وره له گه‌نده‌ڵی دروست ببێت، ئه‌گه‌ر له حکوومه‌ت له هه‌رکه‌سێک ببپرسیت نکۆڵی له‌وه ناکات که گه‌نده‌ڵی له هه‌موو خاڵه سنووریه‌کاندا هه‌یه، له حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه له ئیبراهیم خه‌لیل هه‌یه له په‌روێز خان هه‌یه له باشماخ هه‌ن عامه و په‌یوه‌ندی به یاساوه هه‌یه و ده‌بێت له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌م خاڵه سنووریانه رێکبخرێنه‌وه نه‌ک بابه‌ته‌که به حزبی بکرێت، گرفتی چاکسازی و گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنووریه‌کاندا له به‌رنامه‌ی کاریی حکوومه‌تدا هه‌بوو ده‌بوو چاره‌سه‌ری بکات به ئامانجی زیاترکرد و باشترکردنی داهاتی هه‌رێمی کوردستان".
سه‌باره‌ت به داهاتی ده‌روازه سنووریه‌کان، شنۆ شەهید ئەشقی وتیشی: " ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه ئه‌و قسه‌یه بکه‌م که سه‌رجه‌م داهاته‌کانی باشماخ و په‌روێزخان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت ئه‌وه داهاتی ئیبراهیم خه‌لیله که له‌سه‌دا 70ی دیار نیه و که‌س نازانێت بۆ کوێ ده‌چێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment