بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبوبەکر هەڵەدنی لە نووسینێک دەڵێت: قەوارەی هەرێمی کوردستان موقەدەس و پیرۆزە، بەرهەمی سەدەیێک دڵۆپەکانی خوێن و فرمێسک و عارەق و زامی سارێژنەبووی ئەنفال و جینۆسایدی گەلێکی ستەمدیدەیە دەبێت وەک بیلبیلەکانی چاومان بیپارێزین، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی تابڵێی گەندەڵ و شکستخواردوو و نەزان و ناکاراو نابەرپرسن و داماڵڕاون لە بەهای کوردانە .
ئەو دەشڵێت: قەوارەی هەرێم نابێت بکەینە قوربانی دەستەیەک نابەرپرسی تێر نەخۆر و بکوژ و ببڕ.
هەروەها باسی لەوە کردووە، کە قەوارەی هەرێم بەریە و پاکانە دەکات لەدەسەڵاتدارانێک هەرچی قەیران و نەهامەتییە بەسەریان هێناوە، ئەوانە کورد واتەنی (لەکونی خۆیان هەڵگەڕاونەوە)،چاوەڕێ بکەن گەڕ و گول دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر پەرلەمانتار سۆران عومەر لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەمیانی نووسینێک داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانی کردبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment