کوردپرێس:
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەر بە سوپای تورکیا دەست کەوتوون عەدنان بکار فەرماندەیێکی باڵای سوپای ئازادی سووریا بوو کە شەوی چوارشەمە 24ی حوزەیرانی 2020 لە لایەن داعشەوە تیرۆر کرا.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵی نووسیویەتی شەوی ڕابردوو لە گوندی کفرکان لە ئەعزازی باکووری سووریا ئەو ئەندامەی سوپای ئازادی سووریا کە سەر بە تورکیایە هێرشی کرایە سەر و بە گوللە دەنگنەبەر کرایە ئامانج و کوژرا.
شایانی باسە داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیێک بەرپرسیارێتیی ئەو تیرۆرەی گرتە ئەستۆ.
Your Comment