لە سلێمانى خۆپیشاندان دژى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر هەرێم بەڕێوەچوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەشارى سلێمانی لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوە چوو بەتوندی ئیدانەى ئەو هێرشانە کرا.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی کوردیی شارپرێس رایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە 18ی جوونی 2020 سەدان هاوڵاتى لە شارى سلێمانى لەبەردەم باخى گشتى شارەکە لە دژى لەشکرکیشى سوپاى تورکیا بۆسەر خاکى هەرێم خۆپیشاندانیان کردو ناڕەزایەتى خۆیان نیشاندا.

هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان هەوڵی زۆریاندا بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن، بەڵام خۆپیشاندانێکى فراوان لەدژی هێرشەکانى تورکیا ئەنجامدراو وێڕای ئیدانەکردنى هێرشەکان داواى هەڵوێستى جدى لە حکومەتى عێراق و هەرێم و کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى کرا سنوورێک بۆ هێرشەکانى تورکیا دابنێنن.

خۆپیشاندەران، دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕژاونەتە سەرشەقام و سرودی ئەی ڕەقیب و دروشمەکانی "بمرێ خیانەت" و "بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە" و چەندین دروشمی دیکە دەڵێنەوە.

هەروەها خۆپیشاندەران هۆشداریاندا لەوەى کە سوپاى تورکیا مەبەستى پەکەکە نییە، بەڵکو مەستى داگیرکردنى خاکى هەرێمى کوردستانەو نایەوێت بگەڕێتەوە.

News Code 189057

Your Comment

You are replying to: .
captcha