وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی ئێران بانگ ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی تۆپباران و بۆردوومان كردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سنووری دۆڵی ئالانه‌، باڵیۆزی ئێرانیان له‌ به‌غدا بانگ كردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-6-2020 لە بەیاننامەیێکدا ئاشکرای کرد. وه‌زاره‌تەکە یاداشتێكی ناڕه‌زایی داوه‌ته‌ ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ تۆپباران و بۆردوومان و زیانگه‌یاندن به‌ ناوچه‌كه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ جه‌خت له‌ پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌و كردن و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی هه‌ردوولا، له‌ هه‌مان كاتدا، ئه‌و كرده‌وانه‌ش ئیدانه‌ ده‌كات و به‌ گرنگی ده‌زانێت لایه‌نی ئێرانی رێز له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بگرێت و ئه‌و كرده‌وانه‌ش رابگرێت.

هه‌روه‌ها به‌ پێویستی ده‌زانێت رێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری بدۆزرێته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هاوبه‌شه‌كان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189052

Your Comment

You are replying to: .
captcha