ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی، بە واتای بەشداربوونی PYD لە دانوستانەکانی ژێنێڤ-ە

بەشی جیهان- نیکۆلاس هراس لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجومەنی نیشمانیی کورد و پارتی یەکێتیی دیموکراتیک دەڵێت: پەیەدە لەڕێگای ئەم ڕێککەوتنەوە خۆی دەگەیێنێتە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ژێنێڤ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی دەسەڵاتداری یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) لە کوردستانی سووریا؛ پاش چەندین مانگ گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتی ئەنەکەسە بە نێوەندگیریی ئەمریکا ڕێککەوتن.

محەمەد ئیسماعیل لە بەرپرسانی باڵای ئەنەکەسە دەڵێت ئامانجی ڕێککەوتنی دوو ڕەوتی سەرەکیی کورد لە سووریا پێکهێنانی ئیدارەیێکی هاوبەشە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری سیاسی و سەربازیی کوردانی سووریا.

ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ژێنێڤ بەڕێوە دەچێت و پارتی دەسەڵاتداری کوردستانی سووریا واتا پەیەدە بەبۆنەی دژایەتیی تورکیاوە نەیتوانیوە بەشداری لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا بکات.

نیکۆلاس هراس شرۆڤەکاری پەیمانگەی خوێندنەوەی جەنگ لەبارەی ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە بە عەرەب نیووزی وتووە: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی بە واتای گەیشتنی PYD بە دانوستانەکانی ژێنێڤ-ە. ناوبراو دەشڵێت ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا پێشتر بەبۆنەی پێوەندیی لەگەڵ تورکیا توانیوە بەشداری لە دانوستانەکاندا بکات.

ئەم لێکۆڵەرە لەبارەی ئامانجی ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ یەکگرتنی کوردانی سووریا دەڵێت: ئەمریکا بۆ درێژەدان بە مانەوەی خۆی لە باکووری سووریا پێویستی بە یەکڕیزیی نێوماڵی کوردە. ڕێککەوتنی کوردانی سووریا بەستێن بۆ مانەوەی درێژخایەنی ئەمریکا لە باکووری سووریا فەراهەم دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189049

Your Comment

You are replying to: .
captcha