کوردپرێس:
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەنوسینێكدا لەهەژماری خۆی لەفەیسبووک نوسیویەتی" کارەساتی گەورە ئەوەیە بەرپرسێکی هەواڵگری یەکێک لەو وڵاتانەی دراوسێ دەڵێت لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک بنکەی زۆرمان هەیە و خەڵکێکیش بەردەوام هەواڵمان پێدەدات، بەداخەوە بارودۆخی باشوری کوردستان بەگشتی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات و هیچ کەس و حکومەت و لایەنێکیش خۆی بە خاوەنی ئەو خەڵک و خاکە نازانێت و وا خەریکە لە نێوان ئاگری دەستدرێژی وڵاتانی دراوسێ و هێرشی تاقمە چەکدارەکانی داعشدا دەسوتێ".
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیئاماژەی بەوەشداوە، بارودۆخی باشوری کوردستان بەگشتی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات و هیچ کەس و حکومەت و لایەنێکیش خۆی بە خاوەنی ئەو خەڵک و خاکە نازانێت و وا خەریکە لە نێوان ئاگری دەستدرێژی وڵاتانی دراوسێ و هێرشی تاقمە چەکدارەکانی داعشدا دەسوتێ.
بەبڕواى عەبدولستار مەجید کارەساتی گەورە ئەوەیە کە ئەمڕۆ بەرپرسێکی هەواڵگری یەکێک لەو وڵاتانەی دراوسێ دەڵێت لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک بنکەی زۆریان هەیە و خەڵکێکیش بەردەوام هەواڵیان پێدەدات، بەوتەى خۆشى ئەمە ئاماژەیەکی خەتەرناکە و هەرێمی کوردستان دەکاتە مەیدانی تەراتێنی دەزگا هەواڵگرییەکان و خەڵکێکیش بەهۆی خراپی گوزەران و قورسی ژیان و برسێتی و بێکارییەوە دەکاتە سیخوڕ بەسەر میللەتەکەی خۆیەوە .
هەر لەسەر بوونى دەزگاى هەواڵگرییەکان لە هەرێم عەبدولستار مەجید دەڵێت، ئەمە پێشهاتێکی تا بڵێی خەتەرناکە و ئەگەر هەرچی زووە هەولێر و بەغدا بەری پێ نەگرن، لە نزیکترین داهاتوودا شتێک بەناوی سنور و سەروەری و قەوارەی دەستوریی و ئەو شتانە بوونی نامێنێ و میللەتەکەمان لە ژێر ئاگری کۆپتەری بێگانە و تەاتێن و شەڕە قۆچی سیخوڕ و دەزگا هەواڵگرییەکاندا دەبنە سوتماکی شەڕێک کە نە ئاگای لێیەتی نە دەستی تیایەتی.
سەبارەت بە هێرشەکانى ئەم دواییەى چەکدارانى داعش بۆسەر خانەقین و ناوچەکانى تر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ ئەوەى خستووەتەڕوو، زیادبوونی جموجوڵی چەکدارانی داعش و پەلاماردنی چەند گوندێکی کاکەییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرەتایەکی خەتەرناک و ئاماژەی بوونی بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی و سەربازییە و خەتاکەشی بەتەنها لەسەرشانی حکومەتی عێراق نیە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی لەم پێشهاتەدا هەیە و بەهۆی ململانێی حزبیی و بێهێزکردنی دامەزراوە سەربازییەکان و کردنیان بە موڵک و ماڵی حزب، مەترسیی جدی لەسەر ئەو ناوچە کوردستانییانە دروست بووە.
Your Comment