«سولەیمان عەرەب» نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک «PYD» لە هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە هۆکاری ڕاوەستانی خولی دووهەمی دانوستانەکانی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد چییە، ڕایگەیاند: ئەم خولەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی دۆخێکی جیاوازی لەگەڵ خولی پێشوودا هەیە.
ناوبراو درێژەی دا هێشتا تەوەری گفتوگۆکانی ئەم خولە ڕوون نیین و ئێمەیش ناتوانین بەشێوەی فەرمی شتێک لەبارەیەوە بڵێین.
نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک «PYD» لە هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەوەی ئێستا ڕوونە، وەوەیە کە ئەنەکەسە کێشەی لەگەڵ ڕەوتە تازە پێکهاتووەکەدا هەیە کە لە 25 حزبی کوردستانی سووریا پێکهاتوون و ڕای خۆشی لەمبارەوە ڕاگەیاندووە.
سولەیمان عەرەب ئاشکراشی دەکات کە لە ئێستادا گفتوگۆکان ڕاوەستاون و درێژەیان پێنادرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment